لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووک کچێکی تەمەن 17 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی (ر.ئـ.ش) لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووک خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات پۆلیسی کەرکووک هۆکاری خۆکوشتنی کچەکەی نەخستۆتەڕوو.
جێی باسە ئەم حاڵەتی بە دووەم حاڵەتی خۆکوشتن دادەنرێت لەماوەی مانگی یەکەمی ساڵی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.