Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 11:41

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەریف جەمال

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی پێشمەرگە و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عەریف جەمال کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گولانی كەركووك جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال)ـم بیست. خوالێخۆشبوو تێكۆشەرێكی قارەمانی گەلی كوردستان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو كە ماندوونەناسانە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و خزمەتكردنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد.

پرسە و سەرخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەریف جەمال ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

29ـی كانوونی دووەمی 2022

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.