نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆریس جۆنسنه‌وه پێده‌گات كه تیایدا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به سه‌قامگیریى درێژخایه‌نى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه و دوا سه‌ردانى به‌ڕێزیان بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌نووسێت: خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى ٢٠١٥ سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە.
سه‌رۆك وه‌زیران جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ نێچیرڤان بارزانى نووسیویه‌تى: “دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە.”
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى: “بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ‌دا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات.”
به‌ریتانیا جه‌خت له پشتگیریکردنى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.