Erbil 38°C دووشەممە 25 ئاب 22:32

لێکۆڵینەوەیەک: گۆڕانکاریی لەدەنگ دیارترین نیشانەی ئۆمیکرۆنە

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایای نەخۆشخانەی كینگز كۆلیژ لە لەندەن دەركەوتووە گۆڕانكاریی لەدەنگ بەهۆی قوڕگ گیرانەوە بەدیارترین نیشانەی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆن دادەنرێت.

ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویكردەوە بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەوەی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لەگۆڕدراوەكانی تر جیادەكاتەوە ئەوەیە دەتوانرێت گوێبیستی بیت پێش ئەوەی هەستی پێ بكرێت و دیاترین نیشانەی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن بریتیە لەگۆڕانگاریی لەدەنگی كەسی توشبوو.

پرۆفیسۆر تیم سبیكتۆر كەبەشداری لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووە ڕایگەیاند: هیوادارن خەڵكی درك بەوەبكەن نیشانەكانی تووشبوون بەئۆمیكرۆن هاوشێوەی سەرمابوونە و ئەگەر كەسێك نیشانەكانی سەرمابوونی تێدا دەركەوت دەبێت پشكنینی كۆرۆنا بكات.

دیارترین نیشانەكانی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بریتیە لەئاوكردنی لوت و سەرئێشە و ئازاری لەش و ئارەقكردنەوەی شەوانە و ئازار لەبەشی خوارەوەی پشت و هەستكردن بە هیلاكی.
ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.