Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 08:10

سلێمانی.. زیاتر لە 3 هەزار کەس بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو سەردانی بنکەکانیان کردووە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی لەسەر پێشنیازی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەی خۆیدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕێژەی 15% لە قەرزی كرێی ئاو خۆش بێت، هاووڵاتییان ئەو بڕیارەی حكوومەت بە بڕیارێكی باش دەزانن و ئێستاش لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا هاوبەشانی ئاو سەردانی فەرمانگەكانی ئاو دەكەن و قەرزەكانیان دەدەنەوە.
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەبارەت بە پێشوازی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لە بڕیارەكە، ڕایگەیاند: تاوەكوو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاویان لە شاری سلێمانی کردووە و بە  لێخۆشبوونی ڕێژەی  15%ی قەرزی كرێی ئاو سوودمەندبوون لە بڕیارەكەی حکوومەت. دەشڵێت: ڕۆژانە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو دەکەن و سوودمەند دەبن لە بڕیارەكەی حکوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.