Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:40

ڕۆنی: به‌م دواییه‌ بیرۆکه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تیکردنم له‌ ئێڤێرتۆن له‌ شوێنی بینیتێز ڕه‌تکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 واین ڕۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دێربی كاونتی پله‌ یه‌ك ڕایگه‌یاند، به‌م دواییه‌ بیرۆكه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی ئێڤێرتۆنی له‌ شوێنی ڕافائێل بینیتێزی ئیسپانی ڕه‌تكرده‌وه‌.
 ڕۆنی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ دوای دوورخستنه‌وه‌ی بینێتێز له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی ئێڤێرتۆن، به‌رپرسانی یانه‌كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ بریكاری كاره‌كانی ‌كردو پێشنیازی وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی تیپه‌كه‌یان بۆ خسته‌ڕوو، به‌ڵام پێشنیازه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.
 ڕۆنی گوتیشی، پێم وایه‌ ئێستا ئاماده‌م بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یه‌كێك له‌ یانه‌‌كانی‌ خولی نایابی ئینگلته‌را، ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ش ئێڤێرتۆن بێت ئه‌وا زۆر خۆشحاڵ ده‌بم، به‌ڵام من ئێستا گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ تیپێكی دیكه‌ هه‌یه‌و ده‌بێت پابه‌ندی گرێبه‌ست و ئه‌ركه‌كانم بم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م، ڕۆنی ڕاشیگه‌یاند كه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئێڤێرتۆن بڕیارێكی سه‌خت بوو.
 ڕۆنی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ و ئه‌ستێره‌ی پێشوو و گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی له‌ ڕیزی ئێڤرتۆن بوو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ یاری كردووه‌، دواتر چووه‌ ڕیزی مانچسته‌ریونایتدو نزیكه‌ی سێزده‌ ساڵ له‌ ڕیزی ئه‌و یانه‌یه‌ بوو و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌ ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه‌.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.