یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزای ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕاگه‌یاند كه له دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ كارتی سووریا‌ن وه‌رگرتبوو.
یوفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كایل والكه‌ر به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له سێ یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی له پێشبڕكێكانی ئه‌وروپا دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی نیشاندانی توندوتیژی و وه‌رگرتنی كارتی سوور له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی لایپزیگ كه مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو و له‌ئه‌نجامدا یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات یوفا سزای نیكۆلۆ باریلای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئاشكراكرد كه ئه‌ویش له یاری به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید كارتی سووری وه‌رگرت، به بڕیاری یوفا، باریلا له هه‌ردوو یاری داهاتووی ئینته‌ر له قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامه‌ر لیڤه‌رپول به‌شداری ناكات، یانیك كاراسكۆی به‌لجیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش یاریزانێكی دیكه بوو كه یوفا به‌فه‌رمی سزایدا، كاراسكۆ له یاری به‌رامبه‌ر پۆرتۆ به كارتی سوور كرایه‌وه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، بۆیه ئه‌ویش له لایه‌ن یوفا له سێ یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی له پێشبڕكێكانی ئه‌وروپا دوورخرایه‌وه.
یوفا سزای ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕاگه‌یاند که له دوایین گه‌ڕی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنس لیگ کارتی سوریان وه‌رگرتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.