سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی لیڤه‌رپول له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی گرێبه‌ست دایه له‌گه‌ڵ لویس دیاز یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆ و هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا له مێركاتۆی زستانه‌ی ئێستادا.
لیڤه‌رپول له ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ تۆتنهام بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانی دیاز سه‌ركه‌وتوو بوو و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌ریتانیا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێدز گرێبه‌ستێك به بڕی سی و حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له‌گه‌ڵ دیاز واژووبكات.
ئێستاش یاریزانه‌كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدایه‌و سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریه بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، دیازی ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌وه له ڕیزی پۆرتۆ دایه‌و له كۆی سه‌دوبیست وپێنج یاری به درێسی یانه‌كه له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان چل ویه‌ك گۆڵی تۆماركردووه‌و هه‌رسێ نازناوی خول و جام و جامی سوپه‌ری پۆرتوگالی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیاش له سیی و یه‌ك یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌و حه‌وت گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.