Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 05:59

جێگری یه‌که‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا شارۆچکه‌ی مه‌خموری به‌سه‌رکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا به یاوه‌ریی قایمقامی شارۆچكه‌ی مه‌خمور و به‌رێوه‌به‌رانی یه‌كه ئیدارییه‌كان و ناحییه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا و مه‌خمور، كوبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له گه‌ڵ چین و تویژه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خمورئه‌نجام دا .

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كێشه و ئاریشه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خمور و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ .

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، داوا له نوینه‌رانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌خموركرا ،داواكارییه‌كان بخه‌نه‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و خزمه ت گوزارییه‌كان بگیرین. 

له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌خمور و قه راج و گوێر وكه‌ندێناوه و مه‌لاقه‌ره‌، پێشكه‌شی جێگری پارێزگاری یه‌كه‌می نه‌ینه‌وا كران ، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا-ش پشتیوانی ته‌واوی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌كان ده ربڕی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.