Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 05:59

پەیامی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی

کوردستان TV
100%

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ڕۆڵ و پێگەی ئیدریس بارزانی لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەمیشە دیاربووە و هەموو تەقەلایەکی لەپێناو خزمەتکردن بوو بە خەڵکی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە جەخت لە گرینگی ڕۆڵ و پێگەکەی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان:-

 لە ساڵیادی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانیی هەمیشە لە یاد

35 ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی کورد سەرکردەیەکی بە ئەمەک و خەمخۆرێکی دڵسۆزی لەدەستدا. ئیدریس بارزانی کە پەروەردەی دەستی بارزانی نەمری رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.

ڕۆڵ و پێگەی کاک ئیدریس لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەمیشە دیاربووە و هەموو تەقەلایەکی لەپێناو خزمەتکردن بوو بە خەڵکی کوردستان و هەمیشە بۆچوونەکانی لە دەرەوەی کوردستان لەبارەی عێراق بەهەند وەرگیراون، بڕیار و کارەکانی پێش هەموو کەس بۆ خزمەتی هەژاران بووە و خۆشەویستییەکی بێکۆتایی هەبووە لەلای خەڵکی هەژاری کوردستان.

لەم ساڵیادە خەمناکەدا درود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی کاک ئیدریس بارزانی

سڵاو بۆ ڕۆحی ڕێبەری مێژووی گەلی کورد ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نه‌مر و تێکڕای شه‌هیدانی کورد و کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە پەرلەمانی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.