به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ده‌ربه‌ندی ڕانییه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 4ی سه‌رله‌ئێواره له ده‌ربه‌ندی ڕانییه ڕووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بار له‌جۆری تۆیۆتا پیكاب و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری كیا ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه ڕووداوه‌كه قوربانی لێ كه‌وته‌وه سه‌ره‌ڕای زیانێكی زۆری ماددی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها 5 كه‌سی تریش به برینی جۆراوجۆر زامداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.