ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای له وڵاتانی جیهان كرد داعشه زیندانییه‌كانیان له گرتووخانه‌كانی عێراق و سووریا ببه‌نه‌وه وڵاته‌كانیان.
قاسم ئه‌عڕه‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مایكل ئه‌نكه‌ر فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی ناتۆ له عێراق ڕایگه‌یاند: باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه وڵاتان داعشه زیندانی و سه‌ركرده‌كانیان له گرتووخانه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ریش وڵاتان ئاماده‌نین زیندانییه داعشه‌كان وه‌ربگرنه‌وه، پێویسته لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی تر بده‌ن، چونكه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ن.
قاسم ئه‌عڕه‌جی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تا ئێستا له ڕووی تواناوه ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م تیرۆریسته مه‌ترسیدارانه‌ی داعش بكه‌ن، هه‌روه‌ها سووڕبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌یان به‌مشێوه‌یه گومان دروست ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌سانێك هه‌ن پێیانوایه سیناریۆیه‌ك هه‌یه بۆ دووباره هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
لای خۆشییه‌وه فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی ناتۆ له عێراق ڕایگه‌یاند كه نیگەرانییە ڕەواکانی عێراق سەبارەت بەبوونی تیرۆریستانی مەترسیدار لە کەمپی هۆل ده‌گه‌یه‌نێته هاوپه‌یمانی ناتۆ.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه له گه‌ڕه‌كی غوێران له پارێزگای حه‌سه‌كه كه به هه‌زاران زیندانی داعشی تێدابوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند زیندانی توانیان له گرتووخانه‌كه ڕابكه‌ن و دوای چه‌ندان ڕۆژ له پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، دواجار هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ته‌واوی كۆنتڕۆكردنه‌وه‌ی گرتووخانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.