شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه‌كانی عێراق له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له پارێزگای نه‌ینه‌وا 6 تیرۆریستی داعش هاتنه كوشتن.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: هێزی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێرشێكی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له نزیك گوندی شێخ یوونس له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا و دوای مووشه‌كبارانی شوێنه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كداره داعشانه كوژران كه له مۆلگهكهدا بوون و ژماره‌یان 6 تیرۆریست بوو.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منی و ئاسمانییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له ڕاوه‌دوونان و كوشتنی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تیش له پاریزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه تیرۆریستان بوونیان تێدا هه‌یه و چالاكییان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.