له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت پرسی هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ نەهـرۆ مەحمـود ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند :
به‌رده‌وام ئاماده‌باشیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ ده‌نگدانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ به‌رێز هوشیار زێباری ، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ، رۆژی 7ی مانگ ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دژ به‌و پرۆسه‌یه هیچ كاریگه‌ری نییه و نابێت .
روونیشیكرده‌وه كه نیساب پێویسته له 166 كه‌س كه‌متر نه‌بی ، به‌پێی یاسا ، دانیشتنه‌كه به‌رێوه ده‌چن ، له دانیشتنی یه‌كه‌م كاره‌كه ته‌واو نه‌بێت له دانیشتنی دووه‌م ته‌واو ده‌بی و یه‌كلایی ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانن گرفت بۆ دانیشتنی 7ی مانگ دروست بكه‌ن .
نه‌هرۆ مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه دژ به هوشیار زێباری هه‌ڵده‌به‌سترێت روونیكرده‌وه كه كه‌یسه‌كه‌ی پێشووی هوشیار زێباری سیاسی بوو ، كه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ دروست بكات . هوشیار زێباری توانی عێراق له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربهێنێت كه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته .
پارتی له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ره‌چاو بكرێت ، ته‌واوی مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت له ئاینده‌دا چۆته ناو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان و سوننه‌كان .
لای خۆیه‌وه فەرحـان جـەوهـەر ـ شـرۆڤـەکـار له سه‌ر هه‌مان پرس رایگه‌یاند :
سه‌رۆك كۆمار عورفه‌كه بۆ كورد دیاریكراوه ، له‌ناوه‌خۆش پێویست بوو رێككه‌وتنی له سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت بێ ئیجماع و كۆده‌نگی دیسانه‌وه لای ئه‌وان بمێنێت ، ئه‌وه‌ش شكاندنی رێككه‌وتنه له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه .
به‌رای فه‌رحان جه‌وهه‌ر نابێت ئه‌و پرسه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه كار بكه‌ن ، ئه‌و لێدوانانه‌ش كه ده‌درێ نابێت هیچ حسابی بۆ بكرێت ،واتا نه‌بێته كێشه‌و گرفت له نێوان لایه‌نه‌كان .
ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دوای تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و پرسه هه‌موو شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه . پارتی ، یه‌كێتی به‌هاوپه‌یمان داده‌نێت .
پاڵـە بـاوانی ـ ئەندامی خـولی پێشـوتـری پـەرلەمانی عـێراق بۆ هه‌مان پرس رایگه‌یاند
وه‌كو عورف سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده له 2005ـه‌وه لای یه‌كێتی بووه ، به‌پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی پێویسته بۆ پارتی بێت .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته ئێمه له كوردستان ئه‌وه بزانین ده‌ستكه‌وته‌كان به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك هاتۆته كایه‌وه ، پێویسته رێزی لێ بگرین ، هه‌ماهه‌نگی پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌و پرسه قه‌د نابێت لێكترازانی لێ بكه‌وێته‌وه . هه‌ر لایه‌نێك به‌مشێوه‌یه بیر بكاته‌وه ، ئه‌وا له رووی سیاسییه‌وه لاوازییه و جێگه‌ی قبوڵ كردن نابێت .
پێویسته حكومه‌ت حكومه‌تی زۆرینه بێت ، كه له هه‌موو جیهان وا په‌یره‌و ده‌كرێت ، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتگیری له‌و جۆره حكومه‌ته بكه‌ن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.