دوو یاریده‌ری پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی لۆنگ ئایلاند له شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ساخته‌كردنی كارتی ڤاكسین و تۆماركردنی زانیارییه‌كان له سیسته‌می فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌شێوه‌ی نایاسایی، بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه: داواكاری گشتیی ناوچه‌ی سۆفۆلك بڕیاری ده‌ستگیركردنی جوولی دیفۆنۆ (49 ساڵ) خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌كه و یاریده‌ری پزیشكی منداڵان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی ماریسا ئۆرارۆ (44 ساڵ) ده‌ركرد به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ریان تۆمار كرابوو.
هه‌ردوو یاریده‌ره پزیشكه‌كه پارساڵ و ئه‌مساڵیش هه‌ڵساون به ساخته‌كردنی سه‌دان كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسین كه بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی 220 دۆلاریان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها بۆ منداڵانیش بڕی 85 دۆلار، دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زانیارییه‌كانیان له سیسته‌می فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری نیۆیۆڕك تۆماركردووه.
یاریده‌ره‌كان بێ ئه‌وه‌ی ڤاكسین له هاووڵاتییان بده‌ن، زانیاری وه‌رگرتنی ڤاكسینیان له سیسته‌می فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری نیۆیۆڕك تۆماركردووه.
پۆلیسی شاری نیۆیۆڕك ئاشكرای كرد: له كاتی پكشنینی ماڵی دیفۆنۆ بڕی 900 هه‌زار دۆلاریان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فته‌رێكی تۆماركردنی زانیاری‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌ری ده‌خات بڕی ملیۆنێك و نیو دۆلاریان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌رزی ڤاكسینیش به‌كاربێهنن.
پۆلیسی شاری نیۆیۆڕك جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاوسه‌ری دیفۆنۆ پیشه‌ی پۆلیسه و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ كه ئه‌ویش ده‌ستی له تاوانه‌كه‌دا هه‌یه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.