وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی ئەو هەواڵەی کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتۆتەوە، ئاشکرای دەکات بەم شێوازە نییە کە بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: لە کەناڵێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتووەتەوە، پاش بەدواداچوونی مەیدانیی بەشی فرۆشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە.
ڕاشیگەیاند: خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات، تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی ڕووخاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە داوا لە هاووڵاتییەکە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.