دكتۆر یه‌حیا حه‌مید ره‌زا ده‌لۆ، ناسراو به دكتۆر یه‌حیا ره‌زا له‌ساڵی 1943 له‌شاری كه‌ركووك له دایك بووه خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی هه‌رله‌و شاره ته‌واو كردوه له‌ساڵی 1962 له‌قۆناغی ئاماده‌یی به‌یه‌كه‌می كوردستان و دووه‌می عێراق ده‌رده‌چێت ،به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن ده‌چێته وڵاتی رۆمانیا كۆلێژی پزیشكی له‌وێ ته‌واو ده‌كات و پسپۆری پزیشكی له نه‌خۆشی ئافره‌تان به‌ده‌ست ده‌هێنێت ،ئینجا ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاری پزیشكی زیاتربرهو بهپسپۆرهكهی ده‌دات، تا ده‌بێته له یه‌كێك له دكتۆره‌كانی ناودارنی ئه‌ڵمانیا.
دكتۆر ره‌زا خێزاندار بوو خاوه‌ن كوڕێك و كچێكه، یه‌كێك بوو له كورد پهروهركانی كوردستان، هه‌میشه له‌خه‌می خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دابوو،له ساڵانی هه‌شتاكان به‌رپرسی یه‌كییه‌تی قوتابیانی كوردستان بووه له ئه‌وروپا ،هه‌رده‌م هانی ئه‌و لاوانه‌ی ده‌دات كه له‌ئه‌وروپا بوون بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بخوێنن، بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست به‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
دكتۆر ره‌زا له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كتێبێك به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی (ho is h) كه‌ناوی ناوداری ئه‌ڵمانیا له‌نێو تۆماركراوه ،ناوی دكتۆر رهزارش یه‌كێكه ده‌بێت له ناودارانی ئه‌ڵمانیا ناوی له‌ته‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و شتاینمایر تۆمار كراوه له هه‌مان كاتدا دكتۆر ڕه‌زا له‌ساڵانی هه‌شتاكان كتێبێكی نوووسیوه به‌ناوی (ژیان) .
دكتۆر یه‌حیا ره‌زا له ساڵی 2009 به‌سه‌ردان ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان چه‌ندین سیمناری پزیشكی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام دا زیاتر له (421) نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ر له كوردستان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دا .
زۆر به‌داخه‌وه له‌رۆژی پێنجه‌شه‌مه 27-1-2022 له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا دكتۆر وپرۆفیسۆر زانای ناوداری كورد و ئه‌ڵمانی یه‌حیا ره‌زا كۆچی دوایی كرد له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی سبه‌ی سێشهمه 1-2-2020 كاتژمێر 8ی به‌یانی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیاز وایه له شاری كه‌ركوك لهرێو ڕه‌سمێكی شایسته به‌خاك بسپێردرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.