لەسەر دەستپێشخەری سەرۆک مه‌سعود بارزانی، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف دەستی پێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دڕ تاوتوێی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی كۆسپ و گرفته‌كان ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیی خستووەتەڕوو.
سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.