Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 02:26

هه‌رێمی کوردستان گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەدات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبا بەشداری لە پاراستنی ژینگە دەکات.
کەماڵ محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، بەمەبەستی بەشداریکردنی وەزارەتی کارەبا لە پاراستنی ژینگە، سەردانی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کرد و باسیان لە گرنگیی پاراستنی ژینگە کرد کە بڕیارە گۆنگرەیەکی فراوان بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە بچێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەم بابەتانەی خوارەوە کرد:
- پاراستنی ژینگە و گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی نوێبووەکان، کە لە یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا جێگر کراوە. 
- وەزارەتی کارەبا گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەدات و هەفتەی داهاتوو گرێبەستێکی بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر واژوو دەکات. 
- بیرۆکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچۆی گازی سروشتی لە کێڵگەی سەرسنگ چووە بواری جێبەجێکردنەوە. 
- بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا بە هایدرۆپاوەر گرێبەستی بۆ کراوە و لە مانگی داهاتوو دەستی پێ دەکرێت. 
وەزیری کارەبا و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پاش کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.