له‌میركاتۆی زستانه، یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی ئینگلیزی له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی برۆنۆ گیماریچ به‌پێی بۆندێك كه ماوه‌كه‌ی چوارساڵ و نیوه په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه ئینگلیزیه‌كه‌وه كرد،.
هه‌روه‌ها نیوكاسل ئاماژه‌ی بۆكردوه، گیماریچی ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵان سێیه‌مین بۆندی راهێنه‌ر ئیدی هاوه له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه، ئه‌میش له‌پێناو باشكردنی دۆخی تیپه‌كه، چونكه له‌وه‌رزی ئه‌مسال نیوكاسل ئاستی وه‌ك پێویست نیه و له‌ئێستادا دوای به‌رێوه‌چوونی بیست و چوار گه‌ر نیوكاسل ته‌نیا پانزه خالی هه‌ی و له‌خانه‌ی هه‌ژده‌هه‌می ریزبه‌ندیه، بۆیه یانه‌كه مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌ی رابردوو بمێنێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو نیوكاسڵ به‌پێی بۆندێك هه‌ریه‌ك له كیران تریبیه‌ی یاریزانی ئینگلیزی و كریس وودی یاریزانی نیوزله‌ندی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌وال برۆنۆ گیماریچ به‌پێی بۆندێك له‌به‌رامبه‌ر بری چل میلۆن یۆرۆ درێسی نیوكاسل ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ هه‌شت ملیۆن یۆرۆ وه‌ك پاداشت، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م نیوكاسڵ به‌هه‌مان شێوه دان بیرنی به‌رگریكاری یانه‌ی برایتۆن بگوازێته‌وه ریزه‌كانی خۆی به‌ر له‌داخستنی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه.
نیوکاسل یونایتد یاریزانێکی به‌رازیلی گواسته‌وەڕیزه‌کانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.