زۆر جار چه‌ندین رووداوی نه‌خوازراو به‌هۆی شوێن و خه‌راپ به‌كارهێنانی بتڵی غاز رووده‌ده‌ن ، بگره قوربانی گیانی و مادیشی لێده‌كه‌وێته‌وه ، له‌م باره‌ییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بتڵی غاز بڵاوكرده‌وه كه‌بریتین له :
1. به‌كارهێنانی بۆری و سۆنده‌ی تایبه‌ت و حه‌راری دژه سووتان بۆ گه‌یاندنی غازه‌كه به شوێنی مه‌به‌ست كه به‌رگه‌ی گه‌رمی و په‌ستان بگرێت،
2. نابێت سۆنده‌ی غاز له پشتی فڕن و ته‌باخه‌وه بگوازرێته‌وه و كاریگه‌ری گه‌رمی له‌سه‌ر بێت به‌رده‌وام،
3. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بتڵی غاز له‌شوێنی كاركردندا هه‌بێت یان دابنرێت له جێگه‌یه‌ك كه سه‌قفی گیرابێت و هه‌وای ده‌رنه‌چێت وه‌ك ژێرزه‌مین و كۆگا و چێشت خانه،
4. كردنه‌وه‌ی غاز له‌سه‌ره مونه‌زه‌مه له‌كاتی پێویستی و ئیش كردن‌دا وه كوژانه‌وه‌ی له سه‌ره مونه‌زه‌مه‌وه نه‌ك ته‌نها كوژانه‌وه‌ی له ئامێری گهرمكهرهوهكهوه،
5. له‌كاتی به‌ستنی به‌شی ژێره‌وه بتڵی غاز نابێت ئاوی گه‌رم بكار بهێنیت بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێت بتڵی غازه‌كه بگۆڕدرێت دابنرێت هه‌تا خۆی ئه‌توێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر له ماڵدا ڕوو ده‌دات زیاتر له نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كاندا ڕوو ده‌دات به‌هۆی به‌كار هێنانی سه‌ره مونه‌زه‌مه‌ی په‌ستانی هه‌زاری.
6. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بۆنی غاز كرد له‌شوێنه كاركردندا نابێت به هیچ جۆرێك كاره‌با داگیرسێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساحیبه‌ی هه‌واش بێت، چونكه‌ی به داگیرساندنی ساحیبه یان ته‌نها گڵۆپێك ئه‌بێته هه‌وی دروست بوونی شه‌راره‌ی ئاگر و به‌خێرا ترین شێوه كڵپهدهكات و كاره‌سات ده‌خولقێت،
7. كاتێك هه‌ست به‌بۆنی غاز ده‌كه‌یت باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویه)یه واته ده‌رچه بۆ ده‌رچونی غازه‌كه وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا باشترین چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه و چووونه ده‌ه‌وه‌ی خۆته له‌و شوێنه‌دا چونكه مه‌ترسیداره مانه‌وه‌ت تیایدا.
ئا- كامران
چه‌ند رێنماییه‌کی گرنگ له‌باره‌ی به‌کارهێنانی بتڵی غاز بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.