له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ، مه‌سعود حه‌یده‌ر راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند :
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له به‌غدا ده‌مانزانی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌بێت ، لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باوكانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مرۆ به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ لای موقته‌دا سه‌در نارد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یام و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێ بگه‌یه‌نن ، وێرای به‌خێرهێنانێكی زۆر ، موقته‌دا سه‌در له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، ده‌رگای واڵا كرد بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ به‌شێك له هه‌ماهه‌نگی شیعه ، دوای ده‌نگدان به هوشیار زێبازی وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری عێراق .
راشیگه‌یاند كه ئه‌و به‌ره‌یه‌ی دروست بووه به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانییه ، ته‌عبیر له ته‌واوی گه‌لانی خه‌ڵكی عێراق ده‌كات .
ئاماژه‌شیدا به‌رده‌وام گفتوگۆكان له ئارادایه رۆژانه له نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه ، له نێوان سه‌رۆك بارزانی و موقته‌دا سه‌در و محه‌مه‌د حه‌لبوسی ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌و گفتوگۆكان ره‌وشه‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن له رووی سه‌قامگیری سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان كاتێك دێنه پێش .
مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیكرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانی تۆپه‌كه‌ی فرێ داوه‌ته گۆره‌پانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی دیكه
له ماوه‌ی رابردوو جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی تێڕوانینێكی گه‌یاند بۆ هه‌موو لایه‌ك ، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه له سه‌ر داوای هه‌ماهه‌نگی شیعه بووه و پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كراوه ، ورده‌كارییه‌كانی له دوای ده‌نگدان به هوشیار زێباری وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ، ئه‌و قۆناغه ده‌ستپێده‌كات .
سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ، مه‌سعود حه‌یده‌ر رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی سیاسی به فشار‌و توندوتیژی به‌ره‌و پێش ناچێت ، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له سه‌ر ئه‌و نه‌هجه‌ی كه هه‌یه له شێوازی به‌رێوه‌به‌ردنی وڵات بۆ ئاینده كه داوای شه‌قامی عێراقییه . هه‌روه‌ها له سه‌ر دهستپێخهرییهكهی سه‌رۆك بارزانی ده‌رگای واڵا كردووه بۆ گفتوگۆكردن .
ئومێد ده‌كه‌ین یه‌كێتی دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار بۆ هوشیار زێباری بێنه‌وه ناو پرۆسه‌كه‌وه ، ئه‌و قۆناغه تێپه‌رێنن ، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی پته‌وه و ده‌بێت پێكه‌وه‌ش كار بكه‌ین له ئاینده .
مه‌سعوود حه‌یده‌ر جه‌ختی كرده‌وه كه هوشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بۆته‌وه .
مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی : تهوجیهاتمان له سه‌رۆك بارزانی وه‌رگرتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌جاوز له سه‌ر كه‌س ناكه‌ین .
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كاتێكی زۆر گونجاو‌دا بوو ، ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌ش پێشوازی گه‌رمی لێكرا .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.