هێزه‌كانی سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ماڵه كورده‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه و هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: له سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه هێزه‌كانی سوپای عێراق له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنینی ماڵ به ماڵی كورده‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوپای عێراق به بیانۆی گه‌ڕان به‌دوای داواكراون و دۆزینه‌وه‌ی چه‌كه.
لای خۆشیانه‌وه هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كه‌كه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامانه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه كه ڕۆژانه تیرۆریستانی داعش له باشووری شاری كه‌ركووك هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ وه‌ڵامێكیان بۆیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.