Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 09:24

له‌ نه‌جه‌ف دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ کرا

کوردستان TV
100%

 

بە دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلسیادە سەردانی نەجەفیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆبوونەوە، تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراقییان کرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى، شاندێكى باڵاى سياسى كه‌ له‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده پێكهاتبوو‌، سه‌ردانى نه‌جه‌فيان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌يد موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بيروڕيان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕييه‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێک كه‌ ‌بتوانێت ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ و ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه‌ و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيیان له‌ خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر بێت.

دواى كۆبوونه‌كه‌ نێچيرڤان بارزانى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر مه‌زارگه‌ى ئيمامى عه‌لييان له‌ نه‌جه‌ف به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.