Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 00:09

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆکی حکومه‌ت 115 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری ڕاپەڕین خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 115 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری ڕاپەڕین خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی منداڵانی تووشبووی بە ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بری 114 ملیۆن و 835 هەزار دینار.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەم بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی دایەنگەی شارۆچکەی حاجیاوە و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی باڵەخانەكەیە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و تایبەت دەکرێت بە سەنتەری ئۆتیزم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.