توێژینه‌وه‌یه‌ك له وڵاتی دانیماڕك ده‌ریخستووه، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه به‌ناوی (بی ئه‌ی 2) و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له وڵاته‌كه‌یان بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش تووش ده‌كات كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
تۆژینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه كه ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه جیاوازی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشه‌خۆی (بی ئه‌ی 1) هه‌یه و به ڕێژه‌ی 33% خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌شی له‌سه‌ر مرۆڤ زیاتره.
هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا له وڵاتی دانیماڕك تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بن له جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای (بی ئه‌ی 2)ن.
تۆژینه‌وه‌كه‌ی دانیماڕك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جیاوازی ڤایرۆسی گۆڕاوی (بی ئه‌ی 2) له‌گه‌ڵ (بی ئه‌ی 1) ئه‌وه‌یه كه خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه و دژایه‌تیكردنی به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤی زیاتره و ڤاكسینیش كه‌متر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێستا ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ی كۆڕۆنا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له دانیماڕك، به‌ڵكو له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.