Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 00:09

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی 2ی 2022 کاتژمێر 10:00ی به‌یانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە  شاری هەولێر، یادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ 18 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌ خوێناوییه‌كه‌ی 1ی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ ده‌یان شه‌هید و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.
18 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە یادی شەهیدانی 1ی شوبات په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دژایەتی فیکری تیرۆر و بەره‌نگاربوونەوەی تیرۆریستان كرده‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.