Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 09:24

تەقینەوەیەک کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پارێزگای زیقار کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

تەقینەوەیەک لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی زیقار راگەیاند کە بۆمبێکی چێندراو، لەسەر رێگای خێرای زیقار بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.

بەگوتەی ئەفسەرەکە، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.