Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 20:37

بۆ ماوەی هەفتەیەک شه‌پۆڵێکی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایده‌گه‌ێنێت، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژانی نێوان 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری  و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.  
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت  به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هاوكات بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.