بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٢/١، لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوباتدا، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و د. هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی کارەساتی یەکی شوباتدا کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و وەزیرانی حکوومەت و نوێنەرانی پێكهاته ئاینییه‌كان و نوێنەران و کۆنسوڵی وڵاتان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەی بوون، لەلایەن د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان تاجه‌گوڵینه‌ی یاد و وه‌فاى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات دانرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.