سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو شه‌فیقه‌ی دایكی، سه‌ره‌خۆشی له ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو شەفیقەی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.