به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و زیادبوونی ڕێژه‌ی مردن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق باس له ئه‌گه‌ری په‌نابردن به كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات.
جاسب ئه‌لحیجامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا ڕێژه‌ی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیاد بووه و پێشمانوایه ڕێژه دروسته‌كه زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ر و پلانێكی نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه دابنرێ.
زیاتر گوتی: ژماره‌ی مردنیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه زۆره و پێشبینیش ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوودا زۆر زیاتریش ببێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕیاری توندتر بدرێت و ڕێنماییه‌كان توند بكرێنه‌وه.
جاسب ئه‌لحیجامی گوتیشی: ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌نێو هاووڵاتییاندا كه‌می كردووه به پێچه‌وانه‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئێستادا هه‌رگیز بیر له ڕاگه‌یاندنی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی ناكه‌نه‌وه.
ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیار بدرێت هاووڵاتییان زیاتر ناچار بكرێن به وه‌رگرتنی ڤاكسین و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماكانی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له قه‌ره‌باڵغی و به‌كارهێنانی زیاتری ماسك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.