ئه‌مشه‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆردومانی كه‌مپی مه‌خمووریان كرد و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وشی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه نائاڵۆزی تێ كه‌وتووه.
كارزان كاكل په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆردومانی ناو سه‌نته‌ری كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمووریان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان فڕۆكه‌كان 6 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری كه‌مپه‌كه كردووه و تا ئێستاش زانیاری له‌سه‌ر زیانی گیانی و ماددی ناو كه‌مپه‌كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه نه‌زانراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه فڕۆكه نه‌ناسراوه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌مپی مه‌خموور ده‌سووڕێنه‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كه ڕه‌وشی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه ئاڵۆز و خراپ بووه و به‌شێكیشیان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و به‌ره‌و چیای قه‌ره‌چووغ ڕایانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.