وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە وەرگرتنی بەشە یەكەمی ئارد و به‌شه خۆراكی مانگانه، بۆ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەردەوامین لە دابەش كردنی به‌شه‌ی خۆراكی ساڵی ڕابردوو كە تا ئێستا بەشێكی كەمی ماوە بگاتە كۆگاكان و ڕۆژانە دوای گەیشتنیان راستەوخۆ دابەش دەكرێت.
راشیگه‌یاند، به‌شه خۆراكی یەكەمی ئه‌مساڵیش هەندێكی گەیشتووە و دوای پشكنین كردنیان لە تاقیگەكانی هەرێم، لە نزیكترین كات دابەش دەكرێت.
دەربارەی دابەش كردنی بەشە ئاردی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتییان، رایگه‌یاندووه: به‌شی دەیەم كه لە ئێستادا له قۆناغی كۆتاییدایە لە هەموو شارەكان و بەهۆی بارینی باران وخراپ بوونی ڕێگاوبانەكان هەندێك لە ناوچەكان دواكەوتون لە وەرگرتنی و لە نزیكترین كاتدا ئەوبەشە ئاردەش بە تەواوی دابەش دەكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هەروەها سایلۆكان و ئاشەكان خۆیان ئامادە كردووه بۆ وەرگرتنی بەشی یەكەمی گەنم بۆ ساڵی نوێ، لە ئایندەیەكی نزیكدا لە هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.
راشیگه‌یاند: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك و ئارد بەسەر هاووڵاتییان لە ڕێگای بریكارەكان بەردەوام دەبێت.
ده‌ست به‌دابه‌شکردنی ئارد و به‌شه خۆراکی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.