Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 15:32

تەنیا لەناو شاری هەولێردا ساڵانە بە زیاتر لە 19 ملیار دینار خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


ساڵانە 550 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا كە بەسەر شەش زۆندا دابەشكراوە كۆدەكرێتەوە و تێچووی ئەو پرۆسە قورسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیش زیاتر لە 19 ملیار دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت.
ئەندازیار ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەڵێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا ساڵانە نزیکەی ٥٥۰۰۰۰ پێنج سەد و پەنجا هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و ڕۆژانە لە زبڵخانەكاندا ژێرخاك دەكرێت. 
شایەنی بیرهێنانەوەیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمدا چاكسازی لە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاكدا كرد، كە بەشێوەیەك لە گرێبەستە نوێكاندا زۆنەكانی خاوێنكردنەوە و و ژمارەی كرێكار و ئامێرەكانیش زیادكراون و چەندین ملیار دیناریش بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕێندرایەوە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی لەبارەی زۆنەكان و تێچووی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر ڕایگەیاند: زۆنەكانی خاوێنكردنەوە شەش زۆنن و ساڵانەش زیاتر لە 19 ملیار دینار خەرجی بەرێوەبردنی پرۆسەی خاوێنكردنەوەیە تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.