سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م منداڵێكی كچ به‌هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆشه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له گه‌ڕه‌كی مووسڵی نوێ ده‌رده‌كرێ و دواتریش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر دۆسییه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه منداڵه‌كه به‌هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆشه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ڕێگه‌ی لێ ده‌گیرێ تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌نجام بدات و دواتریش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێ.
دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، مامی منداڵه‌كه ده‌ستی برازایهكهی ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه قوتابخانه تا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی به‌فیڕۆ نه‌چێت، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگاته قوتابخانه منداڵه‌كه خوێن له ده‌م و لووتی دێت و ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی و هه‌ر له‌وێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
باوكی منداڵه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كی مووسڵی نوێ داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه تۆمار كردووه و دوای ئه‌مه‌ش پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
منداڵه‌كه قوتابی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووه له قوتابخانه‌ی ئه‌غادیری كچان له به‌ری لای ڕاستی شاری مووسڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.