شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 7 تیرۆریست كوژران.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له ناوچه‌ی حاوی عوزێم له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا 7 تیرۆریستی داعش كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشی زه‌مینیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كان ئه‌نجام دا و تا ئێستاش هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش‌یش كه ماون گه‌ماڕۆدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.