Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 12:58

جوتیار عادل: ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی داواکردنی داهاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا ڕایگەیاند: ئەم پرۆسەیە لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، ئێمە بانگهێشتی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیمان کردووە و لەسەر داواکاری ئێمە بووە، ئێمە پابەندین بە قسە و بەڵێنەکانی خۆمان، لەوەی کە هەر شتێک پێویست بێت بۆ گەیشتن بەم ڕاپۆرتە ئامادەمان کردووە و گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە.

ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆسەیە ڕۆڵی دەبێت لە نووسینەوەی بودجە و بابەتی ناردنی 200 ملیارەکە.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەم 200 ملیارە گوزارشت لە پشکی هەرێمی کوردستان ناکات، چونکە پشکمان لەوە زیاترە، بەڵکو ئەم بڕە پارەیە وەکو سلفەیەک دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام دەبێت، هەندێک جار گرفتی دارایی و کارگێڕی دێتە پێش کە ئەمەشیان لە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە.

گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیرە لەسەر ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسای بودجەی 2021 بنێرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.