Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 12:58

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی پڕۆژه‌ی پێوەری زیرەک سووتانی گۆڕەر کەمتر بووەتەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە سووتانی گۆڕەر کەمتر بووەتەوە و سووتانەکەشیان تەنیا لەو شوێنانە بووە کە پێوەری زیرەکی بۆ نەبەستراوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی رابردوو سووتانی گۆڕەری کارەبا بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی پێشتر بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو کەم بووەتەوە.

هەروەها ئامارەکانی 4 ساڵی ڕابردووشی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-

لە ساڵی 2018، لە کۆی (48852) گۆڕەر، (1493) گۆڕەر سووتاون.

- لە ساڵی 2019، لە کۆی (52577) گۆڕەر، (1487) سووتاون.

- لەساڵی 2020، لە کۆی (54296) گۆڕەر، (1396) گۆڕەر سووتاون.

- لەساڵی 2021، لە کۆی (57945) گۆڕەر، (856) گۆڕەر سووتاون.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گۆڕەرەکانی کارەبا، گۆڕەرێکی کەمتر سووتاوە

ئاماژەی بەوەش کرد "لە ساڵی 2021 بە هۆی پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە، سووتانی گۆڕەر کەمتر بووەتەوە و سووتانەکەشیان تەنیا لەو شوێنانە بووە، کە پێوەری زیرەکی بۆ نەبەستراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.