ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی له توركیا كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ری و شكۆی خاكی عێراق بگیرێت.
ڕێكخراوه‌كه له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه "دوای هێرشە ئاسمانییەکانی پارێزگای نەینەوا کە بووە مایەی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت".
ڕاشیگه‌یاند "هه‌روه‌ها پێویسته دانیشتووانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و هاریکارییەوە چارەسەر بکرێن".
ئه‌م تویته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به بیانۆی بوونی باره‌گا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وایان له مه‌خموور و شه‌نگال و سحێلا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بۆردومان كرد به‌هۆیه‌وه كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.