وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3 ی 2 ی 2022، مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2022 ی مووچەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراترده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.