وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی وته‌ی "نه‌شیاو" به‌رانبه‌ر كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سونی عێراقی، کە تیایدا وتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیار‌و سومبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام شێخ عه‌بدولقادر گەیلانی کردووە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە وتەیەک و لێداونێک دەکەین کەببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاوڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان، دڵنیاشین لەوەی کە بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونی عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵوێستی یاسایی وەردەگرن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئیدانه‌ی سوکایه‌تی کردن به شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.