حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیایدا بە خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان.
بەپێی نوسراوێک كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە گشتاندنێكدا كە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناردووە و ئاماژەی بەوەداوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی 40 هەزار دینار وەك پاڵپشتی بۆ قوتابیانی ناوەوەی شار كە له رێگەی زانكۆلاینەوە وەرگیراون خەرج دەكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بڕی 60 هەزار دینار دەدرێتە ئەو قوتابیانەی كە لە دەرەوەی شارن و لە رێگەی زانكۆلاینەوە وەرگیراون.
هه‌روه‌ها ڕاشگه‌یاندراوه، بڕی گوژمەی ماوەش بۆ خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەكان دابین دەكرێت، بە مەرجێك لە رێگەی هەمان سیسته‌مەوە وەرگیرابن.
هەر بەپێی نوسراوەكەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خەرج كردنی ئەو بڕە پارانەی ئاماژەی پێكراوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانكۆ و پەیمانگاكان دەبێت، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە پارەکە بۆ قوتابیان سەرفدەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.