وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی تایبه‌ت و نوێی ئاراسته‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتكردنی نه‌خۆشانی ئۆتیزم له كاتی گه‌شتیان له فڕۆكه‌خانه‌كاندا.
كۆپییه‌كی ڕێنماییه‌كه كه واژووی ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌سه‌ره و تایبه‌ت بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) نێردراوه هاتووه "له‌پێناو پابه‌ندبوون به هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له خاڵی (9) ئاماژه ده‌كات به (به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته، گرینگییه‌كی تایبه‌ت به كاروباری خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان ده‌ده‌ین)".
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "به سوود وه‌رگرتن له پێشنیاره‌كانی ڕێكخراوی (Hope Autism Society) ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی نه‌خۆشی ئۆتیزم و خێزانه‌كانیان له كاتی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
خاڵه‌كانیش بریتین له:-
- هه‌ركاتێك نه‌خۆشییه‌كی ئۆتیزم ئاماده ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كه به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشكیان پێ بێت كه ئه‌م حاڵه‌ته ئۆتیزمه ده‌بێت به زووترین كات كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت و له هێڵی چاوه‌ڕوانی ڕانه‌وه‌ستن به‌ڵكو له هێڵی تایبه‌ت هه‌روه‌ك هێڵی (بزنس) كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئۆتیزم له شوێنی قه‌ره‌باڵغ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت و ئه‌وله‌وییه‌ت پێیان ده‌درێت.
- له كاتی ئێستادا ده‌كرێ سوود له هێڵی بزنس وه‌ربگیرێت تاوه‌كو هێڵێكی تایبه‌ت دروست ده‌كرێت به نه‌خۆشه‌كانی ئۆتیزم.
- ئه‌م بابه‌ته هه‌روه‌ها له هێڵی (پاسپۆرت كۆنتڕۆڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌وله‌وییه‌ت به نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌درێت.
له كۆتاییدا ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن فه‌رمان ده‌كات به زووترین كات ئه‌م ڕێنماییانه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی جێبه‌جێ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.