ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌رامبه‌ر كوشتنی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش رایگه‌یاند كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئیڕاده‌ی خێره به‌رامبه‌ر خراپه.
قاسم ئه‌عڕه‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "كوشتنی سه‌رۆكی تیرۆریستانی داعش (عه‌بدوڵا قه‌رداش) نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی خێره به‌رامبه‌ر خراپه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاشتی هه‌موو جیهان ده‌كرد".
ڕاشیگه‌یاند "ئێمه پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بەشدارییان لەم دەستکەوتە ئەمنییە مه‌زنه‌یان کردووە".
قاسم ئه‌عڕه‌جی جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئیتر هیچ شوێنێک بۆ تیرۆر نه‌ماوه، له كۆتاییشدا هه‌ر چاکە بە به‌رزی ده‌مێنێته‌وه".
جێی باسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعشی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له شاری ئیدلیبی سووریا ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.