به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای لامه‌ركه‌زییه‌ت له به‌ڕێوه‌بردندا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه تیایدا هه‌ندێكیان تایبه‌تن به دابه‌زاندنی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕیی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و چه‌ند خاڵێكیشیان په‌یوه‌ستن به ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تن:
یه‌كه‌م : پێویسته وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، لایه‌نی كه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی شارستانی دابه‌زێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت نییه، و ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا هاتووه كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییانه‌ی كه له‌پێش ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه شۆڕكراونهتهوه له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان .
1.ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه (علاوة سنوية) به فه‌رمانبه‌ران تا پله‌ی وه‌زیفی (3) و به‌ره‌وخوار، به پێی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان.
2. گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له پله (3) و به‌ره‌وخواره‌وه، له‌سه‌ر میلاكی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه، و میلاكی ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه به وه‌زاره‌ت.
3. ده‌ربڕینی لارینه‌بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له بڕگه‌ی (2) ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه له سنووری پارێزگا و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، له دوای هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان، به مه‌رجێك هیچ جۆره پابه‌ندییه‌كی دارایی زیاده له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست نه‌كات.
4. بڕگه‌كانی (2) و (3)ی سه‌ره‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی (خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده) ناگرێته‌وه.
5. جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (2) و (3)ی سه‌ره‌وه، په‌یوه‌سته به ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره 2ی ساڵی 2020، و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 33ی ڕێكه‌وتی 6/11/2019، و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی بایۆمه‌تری.
6. جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونیان.
7. كۆتاییهێنان به ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان (اخطار) به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.
8. ئاراسته‌كردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌ركردنی فه‌رمانی پێدانی پێشخستن (قدم) له ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و سوپاس و پێزانینه، به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان.
9. پێدانی گشت جۆره‌كانی مۆڵه‌تێکی یاسایی وه‌كو مۆڵه‌تی ئاسایی و نه‌خۆشی و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی بێ مووچه بۆ گشت پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه به پێی مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، و بڕینی ئه‌و مۆڵه‌ته و ده‌ركردنی فه‌رمانی دهستلهكارترازاندن و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
10. پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، به پێی مه‌رجه‌كانی هاتوو له په‌یڕه‌و و ڕێنمایی مۆڵه‌تی خوێندن.
11. ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیشوكاری فه‌رمی له ناو هه‌رێم و عێراق كه له (30) ڕۆژ زیاتر نه‌بێت.
12. خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ر له پله (3) و به‌ره‌وخواره‌وه به هۆی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی‌یان له حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی مافی خانه‌نشینبوونی ڕێگه‌پێدراو له یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینیی، به مه‌رجی هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان.
13. پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتیی ژماره 14ی ساڵی 1991.
14. پێكهێنانی لیژنه پێویسته‌كان كه له یاسا و په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كاندا هاتووه وه‌ك لیژنه‌ی كڕین یان بهكرێگرتن و كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و فرۆشتن و بهكرێدان.
دووه‌م: پێدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان:
1. له جیاتی دانان بۆ كارمه‌ندانی گریبه‌ست و كاتی، له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تیان.
2. گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست و كاتیی له‌نێوان فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌مان وه‌زاره‌ت.
3. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ له ڕۆژی كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی وه‌زیفی ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ڕێكه‌وتی گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خزمه‌تی وه‌زیفی پێویستیان نییه بۆ شایسته‌بوونی مووچه‌ی خانه‌نشینی، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستییان به ماوه‌ی ساڵێك زیاتره تاوه‌كو (3) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م فه‌رمانه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان پیاده بكرێن و وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕییانه‌ی بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بده‌ن به دیوانی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، و لایه‌نی ڕاسپێردراو به پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رپرسارێتی یاسایی له ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌م ڕووه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وردبینی و چاودێری دارایی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به پێی تایبه‌تمه‌ندییان.
چواره‌م: وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له ڕۆژنامه‌ی ( وه‌قایعی كوردستان ) بڵاو ده‌كرێته‌وه، و پێویسته فه‌رمانی كارگێڕی شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌ربكه‌ن له ماوه‌یه‌ك كه له (30) ڕۆژی كار تێپه‌ڕ نه‌كات له ڕێكه‌وتی گه‌یشتنی ئه‌م فه‌رمانه پێیان و وێنه‌ی فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بنێرن.
پێنجه‌م: كار به هیچ ڕێنمایی و بڕیار و فه‌رمان و نووسراوێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانه له دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.