سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش له سنووری مه‌خموور خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش له گوندی عه‌لییه‌ڕه‌ش سه‌ر به شاره‌دێی قه‌راج له سنووری مه‌خموور هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌كداره داعشه‌كان به چه‌كی سووك و قه‌ناس هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كه و له ئاكامیشدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانی بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشیان داوه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه.
ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كوژرانی ئه‌بوو ئیبراهیم قوڕه‌شی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می تیرۆریستانی داعش له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری ئیدلیبی سووریا ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.