سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می تیرۆریستانی داعش په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: كوشتنی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له درێژه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دێت كه تا ئێستا له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی ناو خاكی عێراق توانیویانه ده‌یان سه‌ركرده و ئه‌ندامی تیرۆریستی دعش بكوژن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هێزه عێراقییه‌كان توانیویانه سه‌دان تیرۆریستی تر ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و شییان ده‌كه‌نه‌وه تا له كۆتاییدا بوونه هۆكاری له‌ناوبردنی سه‌ری ڕێكخراوه بۆگه‌نه‌كه.
لای خۆشییه‌وه لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دوێنێ پێنجشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو: ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی تیرۆریست ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید كه به عه‌بدوڵا قه‌رداش ناسراوه، دوای پێدانی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه و كه توانرا شوێنه‌كه‌ی دیاری بكرێ و دواتریش له‌ناوببرێت.
ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی دوای كوشتنی ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی له كۆتاییه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 وه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می تیرۆریستانی داعش ده‌ستنیشانكرابوو.
ناوی ته‌واوی ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڕه‌حمانه و به عه‌بدوڵا قه‌رداش ناوبانگی ده‌ركردبوو، به نه‌ته‌وه توركمانه و خه‌ڵكی تهلعهفهره له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جێی باسه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئیدلیبی سووریا ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.