به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كه‌سێك له گوندی عه‌لیاوه مه‌ردانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوێنێ شه‌و کاتژمێر (10:30) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرایه‌وه بە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری شاره‌دێی قوشتەپە.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئه‌حمه‌د له‌تیف سلێمان) له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بە گوللـە کوژراوە، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتووە ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیس ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەیان دۆزیوه‌ته‌وه و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) كوژراوه‌كه ناوی ئه‌حمه‌د له‌تیفه و ته‌مه‌نی 24 ساڵه و قوتابی قۆناغی سێی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووه له شاری هه‌ولێر، هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.