گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتبێت و ڕاپۆرتی پێشوەختەی 48 کاتژمێری تێستی کۆڕۆنایان لەگەڵدا نەبێت، لە دەروازەکە بڕی 25 هەزار وەردەگیرێت بۆ تێستی کۆڕۆنا.
کامی کەمال گوتەبێژی دەروازەکە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند:سەبارەت بە پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی ڕێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل مامەڵە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد تەنھا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتبێت و ڕاپورتی پێشوەختەی 48 کاتژمێری تێستی کۆرۆنایان لەگەڵدا نەبێت، لە دەروازەکە تەنھا 25 ھەزار دینار بەمەبەستی وەرگرتنی تێستی کۆرۆنا لە لایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە وەردەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.